حکومەتی هەرێم: هاوڵاتییان زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار قەرزارن

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری وەک پێشینە بە هاوڵاتییان داوە، لەو پارەیەش تەنها 1,8 ترلیۆنی گەڕاوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێم، “تا ئێستا 4,042 ترلیۆن دینار وەک پێشینە دراوتە هاوڵاتییان و لەو پارەیەش 2,23 ترلیۆنی نەگەڕاوەتەوە”.

حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە پارەیە 231 هەزار و 474 کەس لێی سودمەند بوون و هێشتا نیوەی ئەو پارەیەیان نەگەڕاندووەتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکارییەک بۆ گەڕانەوەی پێشینە و قەرزەکانی هاوڵاتییان بڕیاریداوە، تا ماوەیەکی دیاریکراو هەر کەسێک پارەکە بگەڕێنێتەوە %15ی لێخۆشبوونی بۆ دەربچێت، بەڵام وەک ئامارەکانی حکومەت نیشانی دەدات هاوڵاتییان بەتەواوی پێشوازیان لەو ئۆفەرەی حکومەت نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
Total
0
Share