ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی ژنانی نەخوێندەوار لە جیهاندا گەیشتووەتە 63% و ماوەی 26 ساڵە نەگۆڕاوە.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسكۆ) ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، 26 ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ژنانی نەخوێندەواری لە جیهاندا وەك خۆی لە 63% هێشتووەتەوە. دەشڵێت، كاتی دروستكردنی جیاوازی و گۆڕینی واقیع هاتووە.
ڕونیشیدەكاتەوە، لەسەر ئاستی جیهان تائێستا لانیكەم 750 ملیۆن لە گەنجان و گەورە ساڵان خوێندنەوە و نوسین نازانن، لەكاتێكدا 250 ملیۆن منداڵ سەركەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی خوێندنەوە و نوسینی بنەڕەتی.
بەپێی ڕێكخراوەكە ئەو دۆخە دەبێتەهۆی دوورخستنەوەی گەنجان و گەورە ساڵانی خاوەن ئاستی زانستی لاواز و ئەوانەی شارەزایی سنوورداریات هەیە بەشداری تەواو لە كۆمەڵگاكانیاندا بكەن.
یونسكۆ لە ساڵی 1946ەوە سەركردایەتی هەوڵە جیهانییەكان دەكات لەبواری كەمكردنەوەی نەخوێندەواری و، هاندانی تێگەیشتنی جیهان بەرەو كۆتایی هێنان بە نەخوێندەواری.