کۆتا نازناوی ئینتەر؟ کۆرۆنا بە فیلم دەرکرا و ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوو

بۆ کۆتاجار ئینتەرمیلان لە ئایاری 2011 نازناوی کۆپا ئیتاڵیای بەدەستهێناوە

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی سەردەمێکە لە چنینەوەی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپیەکان دوورکەوتووەتەوە، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەیەمی ئیتاڵی زانیاری سەیر بڵاودەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە لە 29ی ئایاری 2011 کۆتا نازناوی چنیوەتەوە، کە جامی ئیتاڵیا بووە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 3543 ڕۆژ تێپەڕیکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی توتۆ، دوای 29ی ئایاری 2011 و کۆتا جامی نێراتزۆری، بە چەند مانگێک فیلمی بیانی “کۆنتاجیەن” لەلایەن هۆلیودەوە بەرهەمهێنراوە، کە تیایدا ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس، یاخود پەتایەکی جیهانی دەکات لە جیهان کە هاوشێوەی کۆرۆنایە، ڕەنگە لەو کاتەدا ئەگەر ئاماژەیەک بە دۆخی ئێستا و کۆرۆنا و فیلمەکەش بکرایە مرۆڤەکان بە گاڵتەجاڕیەوە لێیان بڕوانیانە.

ساڵی 2011 خاڤێر زانێتی کاپتنی ئینتەرمیلان جامی ئیتاڵیا بەرزدەکاتەوە

یەکێکی دیکە لە سەیروسەمەرەکان ئەوەیە، کاتێک ئینتەر کۆتا نازناوی چنیوەتەوە جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ سەرۆکی ئیتاڵیا و باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بوون، هەروەها جۆزیف ڕاتزینگەری ناسراو بە “پاپا بیندیکتی 16” پاپای ڤاتیکان بووە.

ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە بەگشتی لە بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە مەبەستی لە دواکەوتنی ئەستێرەکانی نێراتزۆری بووە بەراورد بە یانەکانی یوڤانتۆس و لازیۆ و ناپۆلی، کە لە ماوەیەدا بەلایەنی کەمەوە لە نازناوێک بۆ دووان و زیاتریان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی هاوینی 2021 بۆندێکی 100 ملیۆنی واژوودەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share