داوەری کلاسیکۆ نەهامەتییە بۆ بەرشلۆنە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا بەفەرمی خوان مارتینێز مونوێرا-یان وەک داوەری کلاسیکۆ دەستنیشان کرد، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامبدرێت.

مونوێرا وەرزی ڕابردوو لەلایەن بەرشلۆنەوە سکاڵایەکی بەهێزی لەبەردەم فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر تۆمارکرا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە کلاسیکۆدا پەناڵتییەکی لەسەر یانە کەتەلۆنییەکە ئەژمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییهات.

ماڵپەڕی “دیاریۆ سپۆرت” لەڕابردوودا مونوێرای بە ناسناوی “مەدریدێستا” ناوبرد، بەڵگەشیان لەسەر ئەوە هێنایەوە کە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لە لایەنگرانی ڕیاڵ مەدریدن و لەپێناو ئەو یانەیەدا ئامادەن بمرن، هەروەها بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە خوان ڕامۆنی باوکی مونوێرا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئاڵتراسی ڕیاڵ مەدرید بەناوی “لۆس ئامیگۆس دی بێنیدۆرم”.

مونوێرا لە 26 یاریدا داوەری یارییەکانی بەرشلۆنە بووە، 58 کارتی زەرد و یەک کارتی سووری بەڕووی کەتەلۆنییەکاندا بەرزکردووەتەوە، هەروەها شەش پەناڵتی بەرامبەر هەمان یانە ئەژمارکردووە.

بابەتی پێشتر

دوو بۆ سێ هەفتە جارێك گۆڕدراوێكی نوێ دەردەكەوێت

بابەتی دواتر

دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە<br>بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گژ گەندەڵیدا دەچینەوە و ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share