سێر ڕاتکلیف کێیە؟ ئەو ملیاردێرەی دەیەوێت مان یونایتد بکڕێت..

سێر جیم ڕاتکلیف، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوانی بەریتانیا و چاوی خستووەتە سەر یانەی مانچستەر یونایتد، ئامادەیە پشکەکانی خێزانی گلایزەرس بکڕێتەوە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، سەروەتی سێر ڕاتکلیف بە (15) ملیار پاوەند خەمڵێنراوە، یەکێکیشە لە هاندەرە سەرسەختەکانی مانچستەر یونایتد، خاوەنی یانەی نیسی فەرەنسییە و جگە لەوەش لە تیمی مێرسیدس بۆ “فۆرمولا 1” وەبەرهێنانی خەیاڵیی کردووە.

تێچووی کڕینی پشکەکانی خێزانی گلایزەرس (لەسەددا 90) زیاتر لە پێنج ملیار پاوەندە، ڕاتکلیف ئامادەیە بەو بڕە لە “ڕێددێڤڵز”دا وەبەرهێنان بکات.

ئاشکرابوونی هەوڵەکانی ڕاتکلیف دوای ئەوە هات، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی خێزانی گلایزەرسی ئەمریکی کرد، کە خاوەندارێتی یانەی شەیتانە سوورەکان دەکەن.

ڕاتکلیف خێزانی گلایزەرسی تۆمەتبارکرد بە شکستهێنان لە بازاڕکردنی یاریزانان، هەروەها دابەزاندنی ئاستی یانەکە لە لووتکەوە بۆ یانەیەکی ئاسایی.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ مێسی چاوەڕێی کاتی گونجاوە

بابەتی دواتر

مووچە بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان دەستەبەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share