سەنتەری CDCی ئەمریكی: نیشانەكانی دەلتا توندترە و توشبوو زووتر دەخرێتە نەخۆشخانە

ماوەیەكە گۆڕاوی دەلتا لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە، شەپۆلی نوێی پەتاكەش خێراتر دەگوازرێتەوە، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی لەهەوڵدان بۆ زانینی هۆکارەکانی پشت توندیی نیشانەکانی دەلتا بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسەکە.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و چاودێری کردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC) هۆشداری لە گۆڕاوی دەلتا دەدات، کە ئێستا جیهانی گرتووەتەوە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە، دەلتا توندتر و مەترسیدارترە لە جۆرەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە.

سەنتەرەکە ئاماژە بە سێ توێژینەوە دەدات، کە لە هەریەکە لە کەنەدا، سینگاپور و سکۆتلەندا ئەنجامدراون و دەریدەخەن ژمارەیەکی زیاتری ئەوانەی تووشی گۆڕاوی دەلتا دەبن، لەکاتێکی زووتری نەخۆشییەکەدا داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن و نیشانەکانیان توندترە.

لە چاوپێکەوتنێكی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا، پسپۆڕانی نەخۆشییەکە دەڵێن، “توێژینەوەکان ئاماژە بۆ مەترسیداریی دەلتا دەکەن، بەڵام ژمارەی بەشداربووانی توێژینەوەکان دیاریکراو بوون و لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامی توێژینەوەکان نەگەڕێندراونەوەتە بۆ شارەزایانی دیکە”.

پزیشکانی چارەسەری پەتای كۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکەن، توشبووانی نەخۆشییەکە زووتر و توندتر نیشانەکانی کۆڤید – 19یان تێدا دەردەکەوێت و ژمارەی ئەوانەی دۆخی نەخۆشییەکەیان سەختە، زیاترە.

بەڵام شارەزایان دەڵێن، خێرایی بڵاوبوونەوەی دەلتا هۆکارە بۆئەوەی ژمارەیەکی زیاتر تووشی ببن و زۆریی ژمارەی توشبووانیش هۆکارە بۆئەوەی حاڵەتە سەختەکان لە توشبووانی دەلتادا زیاتر بێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. زیاتر لە 40 هەزار شیت حەپ و دەرزیی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە کاتی زیادکراودا ژاپۆنی تێپەڕاند و گەیشتە کۆتایی ئۆڵیمپیاد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share