ڕەوتی سەدر: ناکرێت بودجە بەبێ کورد تێپەڕێنرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاند کە مەحاڵە بودجەی 2021ی عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێنرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕیز مەسعودی، پەرلەمانتاری عێراقی لە فراکسیۆنی سەدر ڕایگەیاند، “هێزە سیاسییەکان دەستنابەن بۆ بژاردەی پەسەندکردنی بودجەی 2021ی عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئەوە بژاردەیەکی دورە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هۆکاری ئەوەی دەست نابرێت بۆ ئەو بژاردەیە تەنها لەبەر یاسای بودجە نییە، بەڵکو بەهۆی پەیوەندییە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و ئەو پەیوەندییەی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیەتی”.

باسیلەوەکرد، “یەکێتی لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق زۆر بۆمان گرنگە، دەمانەوێت پارێزگاری لەو پێکەوەییە سیاسییە بکەین، هەروەها پێویستمان بەوەیە بڕیارە ستراتیژییەکان بەبەشداریی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بدرێن”.

لە دوای بەڕێوەچوونی چەند گەڕێکی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەک و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە پشکی کورد لە بودجەی گشتیی عێراقدا تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی هەرێم و ئامرازی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و مەمەڵە کردن لەگەڵ دۆسییەی نەوتدا.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: کارنامەکەی فەرسەت سۆفی ئەمانەتە و تەواوی دەکەین

بابەتی دواتر

لە هۆتێلێكی سلێمانی بەهۆی كارەباوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share