چاڤی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟ خوان لاپۆرتا ڕوونکردنەوە دەدات..

لاپۆرتا بەڵێنی گەڕاندنەوەی چاڤی بە هاندەرانی بەرشلۆنە نادات

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە، گەڕانەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ڕەتدەکاتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوو دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتیێن و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو هەوڵی زۆریاندا چاڤی هێرناندێز بگەڕێننەوە و پۆستەکەی پێببەخشن، بەڵام ناوبراو ڕەتیکردەوەوە و لە ئێستادا ڤیکتۆر فۆنتی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بەڵێنی گەڕاندنەوەی دەدات.

لەم بارەیەوە خوان لاپۆرتا بە “ڕادیۆ کەتەلۆنیا – ڕاک 1″ی ڕاگەیاندووە، ” دەتوانم بڵێم لە داهاتوویەکی مامناوەند یان درێژخایەندا چاڤی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و دەبێتە ڕاهێنەری یانە، بەڵام لە ئێستادا پێویستی بە ئەزموونی زیاترە”.

دوای مێژووییەکی درێژخایەن لە ڕیزەکانی بەرشلۆنە، ئەستێرە 41 ساڵەکە بۆ یانەی سەدی قەتەری یاریکرد و لە ساڵی 2019وە پۆستی ڕاهێنانی هەمان یانەی وەرگرت.

خوان لاپۆرتا، کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە

لاپۆرتا پێیوایە، هاوشێوەی گواردیۆلا کە لە فرانک ڕایکاردەوە ئەزموونی وەرگرتووە، پێویستە چاڤی ئەزمون لە ڕۆناڵد کومان وەربگرێت، لە کۆتاییشدا بەرگریەکی توند لە کومان دەکات و دەڵێت، ” داوادەکەم ڕێز لە کومان بگیرێت، یاریزانێکی ناوازەی بارسا بوو، ئەنجام و دەستکەوتەکانی بڕیار لە داهاتووی دەدەن، نەک لێکدانەوەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی و میدیاکان”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share