ڕەنگە یەکێک لە کۆرۆنا نوێیەکان خۆی لە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد دەرباز بکات

دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی و دەرچوونی پشکنینەکان، ئاشکرابووە کە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد، لەسەر جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەفریقای باشور کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە و پێدەچێت ڤایرۆسەکە خۆی لەو جۆرە ڤاکسینە ڕزگار بکات.

بەهۆی ئەم لێکۆڵینەوەوە ئەفریقای باشور کوتانی بە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد – ئاسترازینیکا ڕاگرتووە، تا بە لێکۆڵینەوەیەکی دیکە دەگەنە ڕاستی تەواو.

بەرپرسانی تەرندروستی ئەفریقای باشور ئاشکرای دەکەن، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٪90 ی توشبوان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت و لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر دوو هەزار کەس کراوە، دەرکەوتووە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کاریگەرییەکی مام ناوەندی لەسەر پاراستینی کەسەکان هەیە لەبەرامبەر ئەو جۆرە ڤایرۆسەدا.

ئەفریقای باشور نزیکەی یەک ملیۆن دۆز ڤاکسینی ئۆکسفۆرد – ئاسترازینیکای کڕیووە و بەتەمابوو لە هەفتەی داهاتوودا کوتانی گشتی بە ڤاکسینەکە دەستپێبکات.

ئەگەرچی لێکۆڵینەوەکە لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد تازەیە و نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام بە بەراورد بە ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دەرکەوتووە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کاریگەری کەمترە لەسەر ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لە ئەفریقای باشور بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ بیتیس 2-3 بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

هازارد بە دەردەکەی یوڤیچ دەڕوات؟ 50 ملیۆن و گەڕانەوە بۆ لەندەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێک…
Total
0
Share