قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا لە ساڵی ڕابردوودا 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

باڵیۆزی توركیا لە عێراق قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و وڵاتەكەی لە ساڵی 2020دا ئاشكراكردووە، زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 2020دا 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار بووە”.

باڵیۆزەكەی توركیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەوەش، كۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەربەستی 20 ملیار دۆلاری شكاندووە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، لە مانگی شوباتی ساڵی 2020، فاتح یەڵدز ئاشكرای كردبوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2019دا گەیشتووەتە 15 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.

هەرچەندە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیهاندا تووشی ئیفلیجی بوو، بەڵام لەنێوان توركیا و عێراق پێچەوانە بووە.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنی یەکێتی و مستەفا کازمی پرسی پشکی هەرێمیان تاووتوێ کرد

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share