بایدن مەرجی بۆ ئێران دانا

جۆ بایدن و كامالا هارێس

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سزاكانی سەر ئێران لانابرێن تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتە ڕێز لە پابەندییەكانی خۆی نەگرێت لە دۆسییەی ئەتۆمی.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ سی بی سی-ی ئەمریكی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەمریكا دەگەڕیتەوە بۆ نێو ڕێككەوتنی ئەتۆمی؟، وتی، “نەخێر”.

دواتر جەختی لەوە كردەوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندبوونی بە ڕێككەوتنەكە و كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەمریكا دەگەڕێتەوە نێو ڕێككەوتنەكە.

لەلایەن میدیاكانی جیهانەوە، ئەو وتانەی بایدن وا لێكدانەوەی بۆ كراوە، كە ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران لانابات.

پاش ئەوەی لە ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی گرتە دەست و بە تایبەت پاش كشانەوەی لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران لە 2018، كۆمەڵێك سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان چوارینەی بەرانبەر کرۆتۆنی تۆمارکرد و گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: سەدان پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی شەنگالدا شەهید بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share