(ڤیدیۆ) میلان چوارینەی بەرانبەر کرۆتۆنی تۆمارکرد و گەڕایەوە لوتکە

بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، زڵاتان میلانی گەڕاندەوە لوتکەی کالچیۆ

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان بردنەوەی بەرانبەر کرۆتۆنی تۆمارکرد.

میلان لە سان سیرۆ میوانداری یانەی کرۆتۆنی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی زڵاتان و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 30 و 64 و 69 و 70 لەلایەن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (دوو گۆڵ)، ئانتی ڕیبیچ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 49 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیاوە گەڕایەوە لوتکە و پێش ئینتەرمیلان کەوتەوە.

https://streamable.com/7cpmkg

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی خولەکەش، زڵاتانی ئەستێرەی ناودار ژمارەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 13 و بە جیاوازی سێ گۆڵ لە کریستیانۆی پۆرتوگالی نزیکبووەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران و عێراق چەند لێکتێگەیشتنێک واژوو دەکەن

بابەتی دواتر

بایدن مەرجی بۆ ئێران دانا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share