واشنتن پۆست: ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرشی زیاتری داعش لە کابول دەکات

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لەلایەن داعشەوە دەکات لە کابول و دەڵێت، ئەگەری هەیە بە موشەک یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشەکانی داهاتوویان ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا ئامادەکارییان بۆ هێرشی دیکەی داعش کردووە لە ئەفغانستان و پێشبینی دەکەن لە هێرشەکانی داهاتوویاندا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و موشەک بەکاربهێنن.

ئەمریکا کاری گواستنەوەی هێزەکانی و ئەوانەی کاریان لەگەڵدا دەکەن لە فڕۆکەخانەی کابولەوە خێراتر دەکەن بەتایبەت دوای دوو هێرشە خۆکوژییەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەکە کە هەزاران هاوڵاتیی سڤیلی کردەئامانج و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش کوژران، ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەگەری هەیە بەرلە کۆتاییهاتنی پرۆسەی گواستنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان داعش هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی دیکە بدات.

هێرشەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی کابول و کوژرانی زیاتر لە 15 سەربازی ئەمریکی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری جۆ بایدن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکرێت ببێتە کارەساتێک بۆ ماوەی سەرۆکایەتیی بایدن و دۆخێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ دروستبکات.

بابەتی پێشتر

لوتکەی بەغداد سبەی بەڕێوەدەچێت.. وەک دەرگایەک بۆ گەشەی عێراق سەیردەکرێت

بابەتی دواتر

زانایان بوونی ئاماژەی ڕوون لەبارەی ژیان لەدەرەوەی زەوی ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share