لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر گرێبەستەكانی بەرشلۆنە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئامادەكارییەكانی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ڕازییە و ڕەتیشیكردەوە هیچ شتێك لەسەر گرێبەستەكانی بەرشلۆنە بڵێت.

پاش بردنەوەیان لە یۆڤانتۆس ، ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتیكردەوە كە ئەوان بەشێوەیەكی باش خۆیان بۆ یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرت لە جامی سوپەری ئەوروپا ئامادە كردووە.

وتیشی:”كروس و كاسمیرۆ و مۆدریچ سیانەی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستی ئێمەن بۆ هاوكاریكردنی كەریم بنزیمە لە تۆماریكردنی گۆڵدا.”

سەبارەت بە گرێبەستە گەورەكانی بەرشلۆنە، ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە لە تۆپی پێدا هەمیشە شتی سەرنج ڕاكێش دەبینرێت و ئەوەی بەرشلۆنەش دەیكات كارێكی گەورەیە و هەمیشە وەك ڕكابەرێكی گرنگ بینیویانە، پێویستە ڕێزی بەرشلۆنە بگرین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share