دوای کوشتنی کەسێکی عەرەبی دانیشتوی سلێمانی سێ کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە کەسێکی عەرەبی دانیشتووی سلێمانیان لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ کوشتبوو.

بەپێی نوسراوێکی ئاسایشی ڕۆژئاوا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” سەرلەبەیانی ڕۆژی ٥ی شوبات کەسێک بەناوی (ع ، ھ ، ن ) بەڕەگەز (عەرەب) تەمەن (24 ) ساڵ دانیشتوی سلێمانی بەکوژراوی لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە”.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٦ی شوبات دوو کەس بەناوەکانی (ب ، س، س) و (ص ، ق ، ک ) و کەسێکی دیکە لە 7ی شوبات بەناوی (س ، ک ، ط)  دەستگیرکراون.

ئەو کەسانەی ئاسایش دەستگیریکردوون هەستاون بەکوشتنی (ع ، ھ ، ن ) لەسەر ڕێگای ناوشوان  پاشان بردویانە بۆ نزیک مەیدانی ئاژەڵان لەناحیەی شۆڕش لەناو سەیارەکەی خۆیدا بەکوژراوی فڕێیان داوە

لەسەر هۆکاری کوشتنی ئەو کەسە عەرەبە وەک تۆمەتباران دەڵێن لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوشتوویانە و تۆمەتبارەکان لەبنەچەدا دووکەسیان خەڵکی پارێزگای بابلن و یەکێکیشیان خەڵکی پارێزگای دیالەیە و بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.

بابەتی پێشتر

پێنج خاڵی ناكۆك لەنێوان بەغداد و هەولێر ڕێگرن لە بەردەم یەكلاكردنەوەی بودجەدا

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانانی عێراق هۆكاری دواخستنی سەرژمێریی گشتی ئاشكرا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share