بایرن میونشن وەک بەرشلۆنە پێنج دەکات بە شەش؟ کاتی خەونە گەورەکە هاتووە..

بایرن میونشن هەوڵ بۆ چنینەوەی شەشەم نازناوی وەرز دەدات

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سبەینێ، دووشەممە داهاتوودا دەست بە چالاکییەکانی دەکات لە مۆندیالی یانەکان، خەونی گەورەشیان چنینەوەی نازناوەکەیە.

سەرەڕای ئەوەی نازناوی مۆندیالی یانەکان بەردەوام لەنێوان یانەکانی ئەوروپا پەنگ دەخواتەوە، بەڵام بایرن لەم وەرزەدا بەوپەڕی سەرنجەوە لە ڕکابەرانی دەڕوانێت، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکە دەڵێت، ” نابێت بە چاوێکی کەمەوە سەیری یانەی ئەهلی و هیچ یانەیەکی دیکەی مۆندیالی یانەکان بکەین”.

کەسایەتیە ئەڵمانیەکە لە رابردوودا گوشارێکی توندی لەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دروستکرد بۆ سازکردنی مۆندیالی یانەکان لە هاوینی 2020، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆناوە و خەونەکانیان بۆ 2021 دواخرا، ئامانجی گەورەی یانە سوورە مێژوویەکەی ئەڵمانیاش تەنها و تەنها گەیشتن بوو بە نازناوی شەشەم.

لە مێژووی تۆپی پێدا، تەنها یانەی بەرشلۆنە توانیویەتی لە یەک وەرزدا شەش نازناوە گەورەکە کۆبکاتەوە (خول، جام، چامپیۆنزلیگ، سوپەری ناوخۆ و ئەوروپا و مۆندیالی یانەکان)، لە ئێستادا هۆلیودیەکان لەبەردەم هەمان تاقیکردنەوەدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە خەونەکەیان دەگەن.

بایرن لە وەرزی ڕابردوو نازناوەکانی خولی ئەڵمانیا و جامی “دی ئێف بی پوکاڵ” و چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەڵمانیا و ئەوروپای بەدەستهێنا، بڕیارە لە هەشتی شوبات (سبەینێ) یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی مۆندیالی یانەکان بەرانبەر یانەی ئەهلی میسڕی پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقا ئەنجامبدات.

براوەی یاری نێوان بایرن و ئەهلی یاری کۆتایی بەرانبەر براوەی پاڵمێراس و ئواناڵی مەکسیکی ئەنجامدەدات، لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن کوڕانی باڤاریاوە، دەبنە دووەم یانە لە مێژووی تۆپی پێ شەش نازناوی یەک وەرز بەدەستدەهێنن (پێشتر تەنها بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا بەم دەستکەوتە گەیشتووە).

بابەتی پێشتر

یورۆی 2021 ئەنجامدەدرێت؟ سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەڵمانیا وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

كازمی: سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان لە بەرشلۆنە دووردەخرێتەوە؟

شکستی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن، دەرگای بەڕووی ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کوماندا کردووەتەوە. بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەنووسانی بەشدار لە…
Total
0
Share