لەبەر خاتری ئیتاڵیا یاریکردنی لە مۆندیال ڕەتکردەوە

یاریزانی لاوی یانەی ڕۆما، کریستیان ڤۆڵپاتۆ ئامادە نەبووە بە درێسی هەڵبژاردەی ئوسترالیاوە بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر بکات.

گراهام ئاڕنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئوسترالیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکراکرد، کە بەشداری مۆندیال دەکەن و لەنێوانیاندا کریستیان ڤۆڵپاتۆ بوونی نییە، سەرەڕای ئەوەی هەڵگری ناسنامەی ئوسترالییە.

لەو بارەیەوە گراهام ئاڕنۆڵد بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “تاوەکو شەوی ڕابردوو هەوڵمدا قەناعەت بە ڤۆڵپاتۆ بکەم درێسی ئوسترالیا بپۆشێت و لە مۆندیال لەگەڵماندا بێت، سێجاریش پەیوەندیم پێوەکرد، زۆر بە ڕوونی پێیدەوتم کە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی تاوتوێی بارودۆخەکە دەکات و باشترین بڕیار لە کاروانی وەرزشییدا دەدات، دواتر وەڵامیداینەوە کە بانگهێشتنامەکەی ڕەتکردووەتەوە.”

ڤۆڵپاتۆی تەمەن 18 ساڵ هەڵگری هەردوو ناسنامەی ئوسترالی و ئیتاڵییە، خەونی ئەوەیە بۆ ئیتاڵیا یاری بکات، هەر بەو هۆیەشەوە یاریکردنی لەگەڵ ئوسترالیا ڕەتکردووەتەوە و چاوەڕوانی مانچینی-یە بانگهێشتی پێکهاتەی “سکوادرا ئازۆرا”ی بکات بۆ چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی دوای مۆندیال.

بابەتی پێشتر

وادەی ئازادكردنی سزادراوانی شیلادزێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

چی بەسەر پێستدا دێت کاتێک بە ماکیاژەوە وەرزش دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدریگۆ: لە بەرشلۆنەوە نزیکبووم

ڕۆدریگۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، کە پێش ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەبووە.…
Total
0
Share