تیباس بۆ سەرۆکی ڕیاڵ و بارسا: ئێوە لە پوتین درۆزنترن

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا، خاڤیێر تیباس ڕەخنەی توند لە سەرۆکی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، یوڤانتۆس دەگرێت و دەڵێت: ئێوە لە پوتین درۆزنترن.

تیباس لە دیداری “بزنس ئۆف فوتبۆڵ سومیت”دا بە میدیاکانی ئەوروپای ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی سێ یانە کە پێکهاتوون لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤانتۆس، لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا درۆزنترن، لەبەرئەوەی بەردەوامن لە بانگەشەکردن بۆ ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی”.

هەروەها دەڵێت، “بڕیارە تاکە کەسییەکان و باڵادەستی یانە گەورەکان ئەو تۆپی پێیە لەناودەبات کە بونیادمانناوە، چونکە تۆپی پێ لە پێناو هاندەراندا کاردەکات نەک پارە”.

ئەم لێدوانانەی تیباس لە کاتێکدایە، کە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس لەهەمان پانێڵدا بەشداریکردووە و گوێبیستی لێدوانی بەشداربووان بووە، بە خاڤێر تیباسیشەوە.

سەرچاوەکان لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوەکرد، پێرێز و لاپۆرتا و ئانێلی دەستبەرداری خەونەکانیان بۆ سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی نەبوون، چەند یانەیەکی دیکەیان لە نموونەی لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید خستووەتەوە ناو هاوکێشەکە و سەرەڕای ئەوەی بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بە نیازن جارێکی دیکە پڕۆژەکە زیندووبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ڤلادیمێر پوتین: هێڵی بەرگریی ئۆكرانیامان تێكشكاند

بابەتی دواتر

كۆكا كۆلا بەرهەمهێنانی لە كیێڤ ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share