پاریس لە کڕینی مێسی-دا هەڵەیکردووە؟

ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بەهیچ شێوەیەک لە دوایین گواستنەوەکان ڕازی نەبووە، پێشیوایە کڕینی مێسی کێشەکانی قوڵترکردووەتەوە.

پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا دۆخی هەستیاربووە، بڕیاریشە سبەینێ لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریبکات.

ماڵپەڕی فیچاجێزی ئیسپانی لەبارەی پێکهاتەی پاریسەوە نووسیویەتی، پۆچتینۆ بەهیچ شێوەیەک لە هەوڵەکانی ئیدارەی پاریس ڕازی نەبووە، بەتایبەت بەڕێوەبەرانی وەرزشی و کارگێڕیی یانە، بەوپێیەی هەموو هەوڵەکانیان بە ئاراستەی کڕینی یاریزانە زەنگۆڵەدارەکان بووە، نەک یاریزانە پێویستەکان.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لەئێستادا پۆچیتینۆ لەگەڵ خلێفی سەرۆک و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس کێشەی هەیە و پەیوەندییان باش نییە، هۆکارەکەش پەیوەندی بە جیاوازیی بیروڕای کەسایەتییەکانەوە هەیە لەبارەی گواستنەوەکانەوە.

پاریس لە هاوینی 2021 مێسی، دۆناروما، ڕامۆس، حەکیمی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی، لە کاتێکدا پۆچیتینۆ پێیوابووە یانەکە پێویستی بە یاریزانی دیکەیە لە نموونەی ندۆمبێلی (تۆتنهام) و چەند یاریزانێکی دیکە، کە مووچە و نرخەکانیان کەمترە، بەڵام ئەرکەکانیان کۆتایی بە کێشە تاکتیکییەکان دەهێنێت، هەر ئەوەشە وایکردووە تاوەکو ئێستا نەتوانێت پێکهاتەیەکی چەسپاو بونیادبنێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و کوڕە نازدارەکەی ئەندەلوس جیادەبنەوە

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share