لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتووە، لە بەغداد كچێك بە نیازە خۆی لە بینایەكی بەرزەوە هەڵبداتە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام پیاوێك ڕێگری لێدەكات ئەو كارە بكات.
بەشێك لە چالاكوانانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات، ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە، تیایدا دەركەتووە، كچێك لەسەر دیواری سەربانی خانووەكەیان وەستاوە و دەیەوێت خۆی هەڵبداتە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
بەڵام وەك لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە، پیاوێك بە خێرایی باوەش بە كچەكەدا دەكات و ڕێگری لێدەكات ئەو كارە بكات.
سەبارەت بە ڤیدیۆكە، بەشێك لە میدیاكان و چالاكانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی عێراق ئاشكرایانكردووە، ئەو كەسەی ڕیگری لە كچەكە كردووە پۆلیسی فریاكەوتنی بەغدادە و ماڵەكەش دەكەوێتە ناوچەیەكی باشووری بەغداد.
كچەكە سكاڵای ئەوەی هەبووە كە، باوكی لەگەڵیدا خراپە و توندوتیژی بەرامبەر كردووە.
نجدة بغداد تنجح بأنقاذ فتاة من الانتحار في منطقة البياع، جراء تعرُضها لعُنف اُسري من قِبل والدها. pic.twitter.com/DNtDEnmifS
— Marta Hommei 🇮🇶 (@MHommei) February 6, 2021