عێراق: مانگی ڕابردوو بایی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار نەوتمان فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی ئاشكراكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، ئاماری كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی خاوی لە مانگی كانونی دووەمدا ئاشكراكردووە.”

وەك ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوودا، 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوتی خاو لە عێراقەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراون.”

ئاشكراشیكردووە، كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی كانونی دووەم، نزیكەی 4 ملیار و 739 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیكردووەتەوە، ئەو نەوتەی فرۆشراوە، نزیكەی 85 ملیۆن و 870 هەزار و 503 بەرمیلی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردەكراوە.

سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە كەركوكەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، “لە مانگی ڕابردوودا 3 ملیۆن و 52 هەزار و 194 بەرمیل نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە كراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share