چێوەی هەماهەنگی: پەلەبكرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت

دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەغداد، چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “لەگەڵ یەكێتی و عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت”.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ‏سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی و ھاوپەیمانیی عەزم بە ‏سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی بەڕێوەچوو.‏

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە، چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت”.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و پەلەكردن لە تەواوكردنی شایستەیی دەستووری “بە بەشداریی هەموو لایەنە نیشتمانپەروەرەكان” تاوتوێكراون.

چێوەی هەماهەنگی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایكردووە، “بەشداربووانی كۆبوونەوەكە جەختیانكردەوە لەوەی قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستە پەلەبكرێت لە دەستپێكردنی هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای بەجێهێنانی داخوازییەكانی عێراقییەكانی هەبێت و ژیانێكی شكۆمەندانە و خزمەتگوزاری و ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان دەستەبەربكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فڕۆکەخانەی نەجەف کەسێک دەستگیرکرا کە بە نیازبوو پارەیەکی خەیاڵی ببات بۆ کۆریای باشوور

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی گومرگی فڕۆکەخانەی نەجەف کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبووە بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە دراوی…
Total
0
Share