ئەمریكا بۆ سعودیە: دۆسییەی مافی مرۆڤ كاری لەپێشینەی كابینەكەی بایدنە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا سعودیەكەی ئاشكرایكردووە، دۆسییەكانی شەڕ لە یەمەن و مافی مرۆڤ كارە لەپێشینەكانی كابینەكەی بایدن-ن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە شەممە 6ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەنجامداوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پرسەكانی “ئاسایشی ناوچەكە و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی بۆ بەرگریكردن لە هێرشەكانی سەر سعودیە و پارێزگاری كردن لێی” تاووتوێ كراون، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هاوتا سعودیەكەی ڕاگەیاندووە، “دۆسییەكانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن، لە كارە لەپێشینەكانی كابینەكەی بایدن-ن”.

پێشتر سعودیە لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوە ئاشكرایكردبوو، بن فەرحان بە وەزیری دەرەوە ئەمریكای وتووە، “سعودیە دەیەوێت كار لەگەڵ ئەمریكا بكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەكان و دروستكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. چیرۆکی کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگادا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. كچێك هەوڵدەدات كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت و ڕێگری لێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share