لیوای یەكی سلێمانی لەبارەی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە ڕوونكردنەوە دەدات

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاشكرایدەكات، “ئەو ئەفسەرەی تەقەی لێكراوە هیچ پەیوەندییەكی بە لیواكەی ئێمەوە نییە”.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات، لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “بەداخەوە چە ند ڕۆژێک لەمەوبەر کێشەیەک ڕویدا لەنێوان ئەفسەرێک و پاسەوانەکانی قادر عزیز، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قادر عزیز لە ڕوونکردنەوەیەکدا بلاویکردەوە، گوایە ئەفسەری ناوبراو لە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە لەگەڵ خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و ئارامیی تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلیمانی بەتایبەت، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە ئە فسەری ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە لیواکەمانەوە نییە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەردوو لایەنی ڕوداوی تەقەكردنەكە دەستگیر دەكرێن و دەدرێنە دادگا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی لەلایەن كوڕێكی قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پاسەوانەكانییەوە تەقە لە ماڵی ئەفسەرێكی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی كرا.

دواتر لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی قادر عەزیز ڕایگەیاند، كوڕەكەی دەستپێشخەر نەبووە.

بابەتی پێشتر

شاعیرێکی کورد دوای 15 ڕۆژ لە مردنی تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بۆ ڕزگاربوون لە زیندان بەپێ خۆی دەگەیەنێتە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە. کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
Total
0
Share