ئۆتۆمبیلێکی گەشتوگوزاری گەرمیان هاوڵاتییەکی شێلا و گیانی لە دەستدا

بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری گەرمیان هاوڵاتییەکی شێلاوە و دوای گەیاندی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ” بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە لەسەر ڕێگای کەلار +  باوەنوور لەگوندی عیسایی ئۆتۆمبێلێکی گەشت و گوزار لەجۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی ( عەلی ئەحمەد مەحمود) لەدایکبووی 1955 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا”.

شۆفیڕی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لە هاوڵاتییەکەی داوە و لە ناحیەی مەیدانەوە بۆ قەزای کەلار ڕۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان ئاگاداردەکرێنەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی…
Total
0
Share