گەڕانەوەی باڵە فڕیوەکەی هۆڵەندا شکستدەهێنێت؟

ئارێن ڕۆبن تەنها 44 خولەک بۆ خرۆنیگن یاریکردووە و نیوەی ئەم وەرزەی بە پێکان و چارەسەرەوە تێپەڕاندووە

دوای وازهێنان لە یانەی بایرن میونشن، ئارێن ڕۆبن بە فەرمی گەڕایەوە ناو یاریگاکان و نزیکە بەدرێسی یانەی خرۆنیگنەوە وازهێنانێکی دیکە ڕابگەیەنێت.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە ئارێن ڕۆبن گەڕانەوەی بۆ بواری تۆپی پێ ئاشکراکردووە و درێسی یانەی خرۆنیگنی هۆڵەندی پۆشیوە، لەگەڵ ئەم یانەیەدا تاوەکو ئێستا تەنها 44 خولەک یاریکردووە.

پێکان لە دوای پێکان و شکستی جەستەیی ڕێگرییان لە گەڕانەوەی ئەستێرە شوشەییەکە گرتووە، کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر یانەی ئوترێخت ئەنجامداوە (14 خولەک یاریکردووە)، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی پێکانەوە نەگەڕاوەتەوە.

لەم بارەیەوە یاریزانەکە بە ماڵپەڕی خرۆنیگنی ڕاگەیاندووە، ” پێیەکانم ئازارم دەدەن، لەکاتێکدا یاریزان دەبێت بەوپەڕی ئامادەباشییەوە یاریدەی یانەکەی بدات، پڕۆسەی چارەسەربوون لە پێکانەکان بە خاوی بەڕێدەکەن و ئەوەش بێزاری کردووم”.

ڕۆبن لەم وەرزەدا تەنها گۆڵێکی بۆ خرۆنیگن تۆمارنەکردووە

هەروەها دەڵێت، ” پێویستە خوێندنەوە بۆ دۆخەکان بکەین و تێگەیشتووانە بیر بکەینەوە، خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی مندا نییە”.

ڕۆبن لە هاوینی 2020وە پەیوەندی بە یانەی خرۆنیگنەوە کردووە، تەنها لە دوو یارییدا 44 خولەک بەشداریکردووە، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی لە خولی هۆڵەندا تۆمارنەکردووە، میدیاکانی هۆڵەندا پێیان وایە گەڕانەوەی شکستیهێناوە و بەم نزیکانە وازهێنان ڕادەگەیەنێتەوە.

بابەتی پێشتر

شارۆچكەیەكی ئەمریكی 6 هەزار دۆلار دەداتە هەر كەسێك لێی نیشتەجێ ببێت

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی بیانی: داعش بۆ خۆڕێکخستنەوە گرنگی بە هێنانەوەی ژنەکان بۆ ناو چالاکییەکانیان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی خەوی لێناكەوێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانی لە ئیشبیلیە ببەنەوە و ‏دەڵێت: “لەداخدا خەوم لێناكەوێت”.‏ لە خولی ئیسپانیا…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.…
Total
1
Share