ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غداد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وە و باسیان لە چەند پرسێک کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترين پرس و بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى، گرنگيى به‌رده‌واميى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا تاوتوێكران، به‌تايبه‌تى پاش په‌سه‌ندكردنى دوايين هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌جۆرێك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌نديى نيشتمانى بكات، ئابووريى وڵات به‌هێزتر و پێداويستييه‌كانى دابين بكات”.
سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد كه به خێرى ته‌واوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد و به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى له ته‌واوى وڵات‌دا بكات.
ئەوەش هاتووە، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هاوکات نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکان کردووە، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی پەسەندکردنی دوایین هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و ئابووریی عێراق بەهێز بکات و پێداویستییەکانی گەلەکەمان بەدیبهێنێت.
سودانی جەختیشی لەوە کردووەتەوە، پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، دەستبکەنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت و دووبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.