وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی پێشێلکارییەکانە دژی ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان

ئامینە کاکەباوە، وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندە و ڕەند حەموود سەر بە ڕێکخراوی ئەمنێستی

لە دیبەیتێکدا لەگەڵ پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد لە پەرلەمانی سوید، ئامینەی کاکە باوە ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوید پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنوسان و چالاکان لە هەرێمی کوردستان بە مەترسی ناوبرد.

لە دیبەیتەکەدا ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوید دوێنێ 19ی ئازار ڕایگەیاند، “ئێمە چاودێری دۆخی مافی مرۆڤ و چالاک و ڕۆژنامەنوسان دەکەین لە هەرێمی کوردستان و ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕویدا بەشێکی پێشێلکاری مافی مرۆڤە”.

لە بەرامبەردا ئامینەی کاکە باوە، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید ڕایگەیاند، “بەداخەوەم وەک کوردێک لێرەم و ڕەخنە دەگرم لە دۆخی ئێستای کورد لە باشوری کوردستان، بەڵام پێویستە ڕەخنە هەبێت تا بتوانین گۆڕانکارییەک دروست بکەین”.

هاوکات ڕەند حەمود، لەگەڵ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کار دەکات و دەڵێت، “ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی کاری لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا کردووە و ئێمە هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردن یان تێگەیاندنی لایەنی حکومەت لەسەر ڕۆژنامەوانان و چالاکان.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون كەم و مردن زیادیكردووە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: دوای نەورۆز لایەنەکان بانگێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share