وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ڕۆژانە نزیکەی 1500 مامەڵەی هاووڵاتییان بەڕێدەکەین و پێویستە بەشی مۆڵەتی قەزا و ناحیەکان چالاک بکرێت تا قەرەباڵەغی نەمێنێت.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بەشێک لە قەرەباڵەغی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کەمبکەینەوە هەوڵدەدەین بەشی مۆڵەتی قەزا و ناحییەکان چالاک بکەین، ئەمە %60ـی قەرەباڵەغی کەمدەکاتەوە.
دەشڵێت، ئێمە ڕۆژانە هەزار بۆ هەزار و 500 مامەڵەی هاووڵاتییان بەڕێدەکەین، شاری گەورە هەیە کە ناتوانێت نیوەی ئەو ژمارەیەش بەڕێبکات، هەوڵدەدەین سیستمەکە باشتر بکەین و هاووڵاتییان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن