چەند گولە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەم، چەند گولە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کران و سێ لەو گولانە لە ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتونەتە خوارەوە.

 

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان کەوتنەخوارەوەی گولە کاتیۆشاکان لە دوو کاتی جیاوازدا بووە و یەکێک لە گولە کاتیۆشاکان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکراوە لە ناوچەی جادرییە بەر ماڵێک کەوتووە.

ئەگەرچی گولە کاتیۆشاکان لە چەند شوێنێکی جیا کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام وەک هەمیشە پێشبینی دەکرێت ئامانجەکە ناوچەی سەوز بێت لە بەغداد کە هێزە بیانییەکانی وەک ئەمریکای تێدایە.

هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی بەغداد و فڕۆکەخانەی بەغدا ماوەی چەند مانگێکە چڕتربووەتەوە و ئەم پرسە خەریکە دەبێتە هۆی چۆڵکردنی تەواوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و ئەمریکا هۆشداریداوە لە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەکە دۆخێکی ئاڵۆز چاوەڕێی عێراق دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share