ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی دیاریکرد

رۆژی شەممەی داهاتوو، وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا.

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە رۆژی چوارشەممە 24ی کانونی دووەمی 2024 کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.

باس لەوەش دەکات، کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی شەممە 27ی مانگ دەستپێدەکەنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق رۆژی 14ی ئەم مانگە بڕیاریدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانەکە دوابخات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکرا. د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share