ئاسایشی ههولێر ئهو کەسە ماتۆڕسوارەی دهستگیركرد كه دەستدرێژیی کردبووەسەر ژنێک.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، پاش ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسوارەوە دەستدرێژیی کرابووەسەر، بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوەکە کرد و تۆمەتبارمان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە ناوی (ع. م. ئـ)یە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.