پێنج ڕۆژە کارکردن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بەردەوامە

پێنج ڕۆژە كارەكانی تیمی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە هاوکاریی لایەنی پەیوەندیداری عێراقی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بەردەوامە.

سیروان جەلال، بەڕێوبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وتی، “بە هەستیاریی مامەڵە لەگەڵ گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە دروستی و زانستی کار بکەین، بۆیە پرۆسەکە بە سستی و خاوی بەڕێوەدەچێت”.

ئەو بەپرسەی وەزارەتی شەهیدان ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا هیچ تەرمێکیان دەرنەهێناوەتەوە و تەنها جلوبەرگەکان بە دیارکەوتن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەگەن بە تەرمەکان و دەریاندەهێننەوە”.

تیمەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەستبەکار دەبن و تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەرقاڵی کارەکانیان دەبن.

ڕۆژی شەممە 24ی تشرینی یەکەم، پڕۆسەی ھەڵدانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ژنانی ئێزدی لە شەنگال دەستی پێکرد کە دەوترێت ماوەی 17 رۆژ دەخانەنێت و پێشبینی دەکرێت لە ھەردوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا، ڕوفاتی 90 ژنی ئێزدی تیادابێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، پێشبینی دەكرێت لە گۆڕە بە کۆمەڵەکەی گوندی سۆراخ ڕوفاتی 75 ژنی ئێزدی تیایدا بێت و گۆڕە بە کۆمەڵەکەی گوندی کۆجۆ-ش ڕوفاتی 15 ژنی کوردی ئێزدی تێدابێت.

ئەمەش چوارەم قۆناغە کە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە سنووری شەنگال ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگامان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوەیە

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم جوتیارانی دەڤەرەکە کردەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیان.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، “رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین”. وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە یادی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: زیاتر لە جارێک هەوڵمانداوە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سەد واژوو کۆکراوەتەوە بۆئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی…
Total
0
Share