رێواز فایەق: پێنەدانی مووچەی مانگی پێنج بۆ پێش جەژن یەكلاییبووەتەوە”

سەرۆكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، باشترین خزمەتێك كە دەشێت سیاسییەكان بە خەڵكی بكەن، ئەوەیە كە سەرلەبەریان، لەوپەڕی راست بۆ ئەوپەڕی چەپ،بە دەسەڵات ئۆپۆزسێۆن”.

رێواز فایەق، سەرۆكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “پێنەدانی مووچەی مانگی پێنج بۆ پێش جەژن یەكلاییبووەتەوە و بێئومێدی باڵی بەسەر هەموواندا كێشاوە، باشترین خزمەتێك كە دەشێت سیاسییەكان بە خەڵكی بكەن، ئەوەیە كە سەرلەبەریان، لەوپەڕی راست بۆ ئەوپەڕی چەپ،بە دەسەڵات ئۆپۆزسێۆن”.

دەشڵێت، “لەم چەند رۆژە بێدەنگ بن بێدەنگ، هەر هیچ نەڵێن، بۆ ئەوەی خەڵك بە ئاسوودەیی جەژنەكەی بكات و چڕوچاوی كەسمان نەبینێت و دەنگیشمان نەبیستێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم شەقامەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو سەرجەم شەقامە سەرەکییەکانی ناوبازاڕ پاکدەکرێنەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی…
Total
0
Share