هەولێر.. سێ منداڵ لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکدا شەوان رۆژ دەکەنەوە

ئەمشەو سێ منداڵ لە شاری هەولێر لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکدا رۆژیانکردەوە.

عەقید کاروان خۆشناو گرتە ڤیدیۆیەکی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە کە تێدا دەردەکەوێت، سێ منداڵ لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکی ئاسندا نووستوون.

عەقید کاروان خۆشناو نووسیویەتی، “کوا ئەوانەی بەناوی مافی منداڵپارێزی قسەدەکەن، بە سەدانی وا وا لە ترافیکەکان و شەقامی ئیسکان دەرۆزە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو شوێنەی منداڵەکانی تێدا نووستوون پشتی شوقەکانی باب حارەیە”.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەم حاڵەتەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا ئەحمەد: هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن سزانادرێت

لەسەر سزادانی مامۆستایان بەهۆی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن، بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share