کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و بۆ سبەینێش بەردەوامیی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ئەنجامى هاتنی شەپۆلێکى بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکەمان، بارانبارین لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەستپێدەكات و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ئیدارەی سۆران و راپەرین و پارێزگای هەولێر و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوورو باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەفر و دەبارێت.

ئاشکراشیکرد، بۆ درەنگانی شەو و بەرەبەیانی رۆژی هەینی بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، پێشبینی دەكرێت بەفر لە سنتەری پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكان ببارێت.

جەختیشیکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەفر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین زیاتر دەبێت، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان كۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی…
Total
0
Share