بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە کریستیان ئۆلفکێ، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هاوکات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ هاوکاری و سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان کردەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.