لەسەر كوشتنی منداڵێكی ئێزدی ژنە داعشێكی ئەڵمانی بە زیندانیكردن سزادەدرێت

منداڵەكەی بە بەستنەوەی بە پەنجەرەی ئەو ماڵەی لەگەڵ دایكی تیایدا دەستبەسەربوون سزاداوە

دادگایەكی ئەڵمانیا ژنێكی خەڵكی وڵاتەكەی كە پێشتر لە ڕیزەكانی داعش بووە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادا، دوای تۆمەتباركردنی بە هۆكاری گیانلەدەستدانی كچە ئێزیدییەك بە تینوێتی.

جێنیفەر ڤینیش (30 ساڵ) لەبەردەم سزای زیندانیكردنی هەتاهەتاییدا بوو، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و كوشتن، لە یەكەم ڕێوشوێنی دادوەریی فەرمی لە جیهاندا كە پەیوەندیدارە بە تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان.

ئەو ئەڵمانییە كە لە ویلایەتی سكسۆنیای خواروو گەورە بووە، لەو دادگاییەدا كە لە نیسانی 2019 دەستیپێكردووە وتوویەتی، چووە بۆ عێراق بۆ چوونەپاڵ “براكانی”.

بۆ چەند مانگێك، بەشداری لە مەفرەزە چەكدارییەكاندا كردووە لەچێوەی پۆلیسی (فەرمانكردن بە چاكە و ڕێگریكردن خراپە) لە فەلوجە و موسڵ. ئەو هێزانە بەشێوەیەكی تایبەت كاریان لەسەر سەپاندنی بنەماكانی پۆشینی جلوبەرگ و هەڵسوكەوت كردووە كە لەلایەن داعشەوە سەپێندراوبوون.

لە هاوینی 2015دا، ئەو و تەها جومەیلی هاوسەری ئەوكاتی، كە لە ئێستادا لە فرانكفۆرت بە تاوانی هاوشێوە دادگایی دەكرێت، كچێكی پێنج ساڵان و دایكیان وەك سەبایای ئێزدی كڕیوە بەمەبەستی مامەڵكردن لەگەڵیاندا وەك كۆیلە.

مردن بە تینویەتی
پاش چەند جۆرێكی ئەشكەنجە، بەهۆی میزكردن بە جێگەكەیدا، جومەیلی هاوسەری كچەكەی سزاداوە لەڕێی بەستنەوەی بە پەنجەرەی دەرەوەی ئەو ماڵەی لەگەڵ دایكی تیایدا دەستبەسەربوون، لە پلەیەكی گەرمیدا كە دەگاتە 50 پلە، لە ئاكامدا كچە منداڵەكە بەهۆی تینوێتییەوە گیانی لەدەستداوە لەكاتێكدا (نورا)ی دایكی ناچاركراوە بەردەوامبێت لەسەر خزمەتكردنی دوو هاوسەرەكە.

ڤینیش، كە تۆمەتبارە بە ڕێگرینەكردن لە هاوسەرەكەی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە، دەڵێت، ترساوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات، لەكاتێكدا پارێزەرەكانی، هاوشێوەی پارێزەری تەها جومەیلی دەڵێن، كچەكە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەلوجە، پێدەچێت گیانیلەدەستنەدابێت، ئەمەش كارێكی لێكۆڵینەوە تیایدا ئەستەمە.

نورا، دایكی منداڵەكە كە ئێستا بەهەمانشێوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، چیرۆكە كارەساتبارەكەی گێڕاوەتەوە، وەك شایەتحاڵ و ڕزگاربوون شاهێدی لە دادگایی هەردوو هاوسەرەكە داوە.

بەڵگە
لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە ڤینیش ڕادەستی ئەڵمانیا كرایەوە، پاش ئەوەی لە كانونی دووەمی 2016 لە ئەنقەرە دەستگیركرا.

لەوكاتەوە دەستبەسەرنەكرا تا حوزەیرانی 2018، پاش دەستگیركردنی لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕۆیشتنی لەگەڵ كچە دوو ساڵانەكەی بۆ ئەو ناوچانەی سوریا كە تائێستا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماونەتەوە.

لەمیانەی ئەو ڕۆیشتنەیدا، وردەكاریی ژیانی لە عێراق بۆ شۆفێرەكەی گێڕاوەتەوە، كە ئەمەی دواییان لە بنەڕەتدا كارمەندی هەواڵگری سەر بە نووسینگەی هەواڵگریی فیدراڵی بووە و ئۆتۆمبێلەكەی ئامێری دەنگتۆماركردنی تیادابووە، لەلایەن داواكاری گشتییەوە ئەو تۆمارە وەك بەڵگەی تۆمەتباركردنی بەكارهێنراوە.

لە تشرینی یەكەمی 2020 دادگای ئەڵمانیا، هاوسەرەكەی ڤینیش كە هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و تونسییە، بە سێ ساڵ و نیو بەندكردن سزادا بەتۆمەتی بەكۆیلەكردنی كچێكی گەنجی ئێزدی، كاتێك لە سوریا نیشتەجێبووە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

ساری بۆ یاریزانانی لازیۆ: دەتانەوێت دەستلەکاربکێشمەوە؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: بەمجۆرە کۆرۆنا کۆتاییپێدێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share