شارەزایەکی کەشناسی: بەفربارین و سەرمایەکی توند بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی توندی بەفربارین بەڕێوەیە و کۆتایی ئەم هەفتەیەش، بەهۆی هاتنی هەوری ‘سوپەرسێڵ’ بارانی بەخوڕ لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

زەکەریا کانی پاشایی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و سەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە شەپۆلەکانی پێشوو بەهێزترە و بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 28 و 29ـی کانوونی دووەمی 2026، شەپۆلێکی بەهێزی بارنبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و “ئەگەری هەیە هەوری ‘سوپەرسێڵ’ و بەهێز پارێزگاکانی سلێمانی و بەشێکی هەولێر و کەرکووک بگرێتەوە و بارانی بەخوڕ و تەرزە ببارێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
Total
0
Share