باج لەسەر ملیۆنێر.. پلانێك بۆ هێنانەدیی یەكسانی لەنێو دەوڵەمەند و هەژاراندا

پارتێكی سویدی باج بەسەر ملیۆنێرەكاندا دەسەپێنێت

پارتی سۆشیالیست دیموكراتی سویدیی دەسەڵاتدار پلانێكی لەبەردەستدایە بۆ دانانی باج لەسەر ملیۆنێرەكان، تا بەشداریی زیاتریان هەبێت لە پشتیوانیكردنی سیستمی چاودێریی كۆمەڵایەتی.

ماگدالینا ئەندرسۆن، وەزیری دارایی سوید لەسەر پارتی سۆشیالیست دیموكرات لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەیەكی وڵاتەكەی وتی، سەرەڕای زیادبوونی داهاتی هەژاران بەڕێژەی 50% لە ساڵانی نەوەدەكانی ڕابردووەوە، بەهەمان شێوە داهاتی دەوڵەمەندەكان، كە 1%ی دانیشتوان پێكدەهێنن، زیاتر لە سێ هێندە زیادیكردووە.

وتیشی، “ڕەنگە نەبوونی نایەكسانی مەترسیی زیادبوونی هەستی سەركوتكارانە و شەعبەوی زیادبكات”.

بەپێی وتەی وەزیرەكە، ژمارەیەك پێشنیاری دیكەیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی جیاوازییەكانی داهات لە سوید لە ئاستی دوورمەودادا، بەبێ ئەوەی وردەكاریی پلانەكە ئاشكرابكات، كە حزبەكەی خستویەتیەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم باجە پێویستە كەرتی خانووبەرە نەگرێتەوە، هەروەها ئەوپەڕی بڕەكەی دیاریبكرێت.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان بە کردنەوەی مزگەوتێک یادگاریی ئەتاتورک بۆ دەوڵەتێکی سیکۆلار دەشارێتەوە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share