وەزیری پەروەردە پەیامێك ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ هەتا هەشت بەشە وانە بۆیان هەیە لە خوێندنگەکاندا بمێننەوە و وانەکانی خۆیان بڵێنەوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە وەڵامی پرسیارێکی مامۆستایەکی وانەبێژ سەبارەت بە چارەنووسیان لە ساڵی نوێی خوێندندا رایگەیاند، “مامۆستای وانەبێژ هەتا هەشت بەشە وانە لە خوێندنگەکەیدا بۆی هەیە بمێنێتەوە و وانەی خۆی بڵێتەوە، لەوە کەمتری مایەوە ناوەکانیان دەکرێت بە لیستێک و بۆ ئێمە دەنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نیەتمان نییە هیچ کەسێک دەربکەین، ئەو قسانەی باس لەوەدەکەن 10هەزار مامۆستای وانەبێژ دەربکرێن دوورن لە راستییەوە”.

وەزیری پەروەردە ئاشکراشیکرد، “ئەو مامۆستایانەی بەشە وانەیان بۆ نەماوەتەوە لە ئەگەری ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، ئەوان دەبەینە دیوانی پەروەردەکان بە شێوەی تەنسیب تا ئەو کاتەی لە خوێندنگەکاندا وەک مامۆستا کاریان پێیان دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چلەی هاوین تەواوبوو

بابەتی دواتر

نەرویج فڕۆكە دەداتە ئۆكرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتر بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەنزین…
Total
0
Share