مەزڵوم عەبدی: ئەرکی هەسەدە کۆتاییهات و هەڵدەوەشێتەوە

مەڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەڵوەشاندنەوەی وەک هێزێکی سەربازی سەربەخۆ ڕاگەیاند.

مەزڵوم عەبدی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە وتارێکدا کە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشکەشی کرد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە ساتێکی مێژووییداین، لاپەڕەیەکی گرنگ لە مێژووی سوریادا لەژێر ناونیشانی ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە هەڵدەدەینەوە.

عەبدی ڕایگەیاند، بارودۆخ گۆڕاوە و سوریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، پاش ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەشێوەیەکی ڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هێزێکی سەربازی سەربەخۆ و هەڵوەشاندنەوەی ڕادەگەیەنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیا جیهانییەکان: دەستپێشخەرییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەهۆڵبەندانی نێوان لایەنەکان دەتوێنێتەوە

دوێنێ چوارشەممە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دووەم کۆڕبەندی هەولێر لەبارەی پرسە ناوخۆیی، عێراقی…
Total
0
Share