ئـ.ـۆجەلان: ئەو لێدوانانەی بەناوی منەوە بڵاودەکرێنەوە هەوڵی تێکدەرانەی پڕۆسەی ئاشتیین

عـ.ـەبدوڵا ئـ.ـۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە، لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرجەم ئەو یاداشت، بەڵگە و زانیارییانەی ڕەتکردەوە کە “لە میدیاکان بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە”، هاوکات جەختی لە سەرکەوتنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی کردەوە.

ئـ.ـۆجەلان ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی “یاسای پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی”، کۆمیسیۆنی پەیوەندیدار یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە و پرۆسەکە هەنگاوی گەورەی بڕیوە، بەڵام هەندێک لایەن هەوڵی پەکخستنی دەدەن. جەختی کردەوە ئەو بۆچوون و بابەتانەی بە ناوی ئەوەوە بڵاودەکرێنەوە لە سۆشیاڵ میدیا ڕاست نین و هەوڵی تێکدەرانەی نەیارانی پڕۆسەکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، عـ.ـەبدوڵا ئـ.ـۆجەلان جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی کردەوە و بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کرد کە بە هۆشیاری و هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە مێژوویییەدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە زانكۆكان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن بە سەرۆكایەتیی دكتۆر مەئمون…
Total
0
Share