رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای چەند كاتژمێرێك كاركردن و پاككردنەوەی رێگاكە، كەمێك پێش ئێستا رێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایەن كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا رێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایەن بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا كرایەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەگەڵ ئەوەی مەترسی نەماوە، بەڵام پێویستدەكات شۆفێران پابەندیی رێنماییەكان بن.

بەهۆی ئەو سووتەمەنییەی بەیانیی ئەمڕۆ رژا، ئەمڕۆ رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share