ناڕاستبینییەكی ترسناك وادەكات هەستبكەیت چاڵێكی ڕەش بەرەو ڕووت دێت

تۆش هەست بە جوڵەكردنەكەی دەكەیت؟

وێنەیەكی تەواو جێگیرە، بەڵام توێژەران دەڵێن، وا لە خەڵك دەكات “هەست بە زیادبوونی تاریكییەكەی بكەن، وەك ئەوەی بچنە ناو شوێنێكی بێ ڕووناكییەوە”.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری (Frontiers in Human Neuroscience) بڵاوكراوەتەوە، پێدەچێت جوڵە هەڵخەڵەتێنەرەكە بەرەو پێشەوە ڕێگای مێشكمان بێت لە ئامادەكاری بۆ گۆڕینی دیمەنەكە.

توێژەران پێشنیار دەكەن لەڕێی پێشبینیكردنی گۆڕانكاری لە لاكانەوە بۆ تاریكییەكە، دەكرێت بیناییمان بەشێوەیەكی خێراتر لەگەڵ بارودۆخە مەترسیدارە پێشبینیكراوەكە ڕابێت، وەك ئەوەی (ساینس ئەلێرت) بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە هەوڵیداوە شیكاری بۆ ئەو ناڕاستبینییە بكات لەگەڵ چۆنیەتی كاریگەری چاڵە ڕەشەكە و خاڵەكانی چواردەورەی لەسەر وەڵامدانەوەی عەقڵی و فسیۆلۆجییەكانمان.

لە توێژینەوەكەدا 50 كەس بەشداریپێكران، دەركەوت جوڵەكردنەكە زیاتر كاریگەر بووە كاتێك ڕەنگی چاڵەكە ڕەش بووە، بەجۆرێك 86%ی بەشداربووان هەستیانكردووە تاریكییەكە بەرەو ڕوویان دێت.

بابەتی پێشتر

"فەرەنسا ڕقی لە موسڵمانانە؟" لە ئەمریكا خەڵاتكرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتاران یەک حەبمان لە بەغدادەوە بۆ نەهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share