ئەمڕۆ مووچە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تەمموزی 2026، مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.

لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێن.

لە هەرێمی کوردستان 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن؛ لەو ژمارەیە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share