شارەزایەکی کەشناسی: لافاو بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی 12 بارانێکی زۆر دەبارێت و دەبێتەهۆی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، مەودای 5ـی 12 بۆ 10ـی 12، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە بەشێکی ناوچەکان لافاو روودەدات و شێیەکی زۆر دێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، بارستەهەوایەکی ساردی لاوازیش روودەکاتە ناوچەکەمان و لە ناوچە جیاجیاکان، ناوبەناو بارانی بەلێزمە دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share