لە شاری هەولێر 100 سواڵکەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، 100 سواڵکەر “دەرۆزەکەر”یان دەستگیرکردووە، کە خەڵکیامن بێزار کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکیان لە چێشتخانە و ترافیکلایت و شوێنە گشتییەکان دەستپێکردووە و هەڵمەتەکە ماوەی یەک هەفتەی خایاندووە.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو هەڵمەتەدا 100 دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە داوای هاوکارییان لە خەڵک دەکرد و خەڵکیان بێزارکردووە.

سەرجەمیشیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 390 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

ئاوات حوسامەدین: بڕینی بودجە لەگەڵ هاوسەرەكەم تووشی كێشەی كردووم

بابەتی دواتر

وێنە و ڤیدیۆ.. تانكەرێكی گواستنەوەی غاز وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share