خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لەسەر بەنداوی سەروچاوە قەدەغەکرا

خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لەسەر بەنداوی سەروچاوە قەدەغەکرا و شارەوانیی ناوچەکەش داوا لە هاوڵاتییان دەکات هەرکەسێکیان بینی ماددە کحولییەکانی خواردەوە، هێزە ئەمنییەکان ئاگاداربکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەروچاوە بڵاویکردەوە، بەنداوی شارۆچکەکەمان شوێنێکی گشتییە و مافی هەموو هاوڵاتییەکە بۆ کات بەسەربردن و خۆ فێنککردنەوە سەردانی ئەم شوێنە بکات، بۆیە بە هەموو شێوەیەک خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە دەوروبەری بەنداوەکە قەدەغەیە.

شارەوانیی سەروچاوە داواش لە هاوڵاتییان دەکات، هەر کەسێک حاڵەتێکی لەوجۆرەی بەرچاو کەوت، ڕاستەوخۆ لایەنە ئەمنییەکان ئاگاداربکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: دەتوانن مامەڵەی سڕینەوەی ناوی مـ.ـردو و جیابوونەوەی هاوسەران بە ئەلیکترۆنی ئەنجامبدەن

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی سڕینەوەی ناوی مـ.ـردو و جیابوونەوەی هاوسەران بە ئەلیکترۆنی ئەنجامبدەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share