ڕێژەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ژمارەی توشبووانی تێپەڕاند

وەک چۆن ساڵی ڕابردوو ساڵی توشبوون بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ ساڵی کوتان دەبێت بە ڤاکسینەکانی ئەو ڤایرۆسە و تا ئێستا کوتان 104 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا 104 ملیۆن و 300 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو ملیۆنیان گیانیان لە دەستداوە، لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا 104 ملیۆن و 900 هەزار کەس لە جیهاندا بە ڤاکسینەکان کوتراون.

تا ئێستا چەندین ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دابەشدەکرێت و خەڵکی پێدەکوترێت کە هەرە کاریگەرەکانیان ڤاکسینی (فایزەر و مۆدێرنا و ئۆکسفۆرد و سپۆتنیک و سینۆفارم)ن.

تا ئێستا وڵاتی ئیسرائیل لە پلەی یەکەمدایە بۆ بەرزی ڕێژەی کوتان، بە جۆرێک نزیک دەبێتەوە لە کوتانی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە.

لە دوای ئیسرائیل ئیماراتی یەکگرتوو دێت، کە ئەویش بە چەند ڤاکسینێکی جیاواز دانیشوانەکەی دەکوتێت و لە پلەی دووەمدایە.

پلەکان لەسەر ئاستی ڕێژەی کوتان و ڕێژەی دانیشتوان دانراون و ئەو دوو وڵاتە ژمارەی دانیشتوانیان کەمە بە بەراورد بە وڵاتانی چین و هیندستان و ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

بڕیار بەختیار.. ئەو گەنجەی بۆ چارەسەر چووە دەرەوە و لە ڕێگەی ئیتاڵیا گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

تایبەتمەندییەکانى ئۆتۆمبێلەکەى بایدن بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share